نیشانەکانی کۆرۆنا مەترسیدارە نوێیەکە "ئۆمیکرۆن" چین؟

  2021-11-27 09:30      613 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆرۆنای نوێ

تائێستاش گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسەرانسەری جیهاندا بەخێرایی دەردەکەون و تەشەنەدەکەن، بەچەشنێک کە توانای زاناکان لە دۆزینەوەی جۆری نوێی ڤاکسین تێدەپەڕێنێت، بەمەبەستی راگرتنی تەشەنەکردنی کۆرۆنا، دواهەمین جۆری کۆرۆنا کە لە دوو رۆژی رابردوودا دەرکەوت و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، گۆڕاوی ئۆمیکرۆن " B.1.1.529 " کە لە باشووری ئەفریقیا دەرکەوت.
دکتۆر حوسنی سەلامە، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جگەر و نەخۆشییە گوازراوەکان لە کۆلیژی قەسر ئەلعەینی  زانکۆی قاهیرە، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "ئەلوەتەن"، رایگەیاند، نیشانەکانی کۆرۆنای گۆڕاوی" ئۆمیکرۆن"، هەمان نیشانەکانی کۆڤید-19ن، بەڵام سێ جیاوازی مەترسیداری هەیە کە ئەمانەی خوارەوەن:
یەکەم-  کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە هەموو جۆرەکانی تری کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە.
دووەم- هیچ جۆرە تەنێکی بەرگریکاری دژە کۆرۆنا کاری تێناکات، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ڤاکسین رێگریی لە تەشەنەکردنی ناکات.
سێهەم-  ئۆمیکرۆن، هەمووان تووش دەکات، گەورە و بچووک.
دکتۆر سەلامە، روونیکردەوە کە ئەو جیاوازییانەیە وایانکردووە ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا، ترس و دڵەڕاوکێ لە سەرتاپای جیهاندا بڵاوبکاتەوە.
ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا، لەدوو رۆژی رابردوودا لە باشووری ئەفریقیا دەرکەوت و تائێستا 22 حاڵەت لەو وڵاتە تۆمارکراون، هەروەک دوو حاڵەت لە هۆنگ کۆنک تۆمارکراوە، کە هەردووتووشبووەکە بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسێکدا بووە گەشتی بۆ باشووری ئەفریقیا کردووە، باس لەوەش دەکرێت کە چەند حاڵەتێک لە ئەوروپا تۆمارکراوان.
هەربۆیە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، لەدوێنوە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ باشووری ئەفریقیا و چەند وڵاتێکی تری ئەفریقیا راگرتووە.

سەرچاوە: رۆژنامەی "ئەلوەتەن"ی میسری
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو