بانكی ناوەندی عیراق: ئابوری عیراق گەشەكردنێكی نوێی بەخۆیەوە دیوە

  2021-11-27 10:34      135 جار بینراوە        کۆمێنت

پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرایكرد، بەگوێرەی ئاماژەكانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان ئابوری عیراق گەشەكردنێكی نوێی بەخۆیەوە بینیەوە.
بانكی ناوەندی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ھاتووە، ئابوری عیراق بەگوێرەی ئاماژەكانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكانی وەك سندوقی نەختی نێودەڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی گەشەكردنێكی نوێی بەخۆیەوە بینیەوەو بانكەكانی عێراق لەتوانیاندا ھەیە بتوانن لەچەندین وڵاتی دیكەی وەك توركیا لقەكانیان بكەنەوە و كاربكەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، بانكی ناوەندی بەدرێژایی ماوەی رابردوو پشتیوانی دۆخی ئابوری لەرێگەی بانكەكانەوە كردووەو ئەمەش ھاوكاربووە لەپەرەپێدانی بانكەكانی عیراق. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو