خشتەیەكی‌ نوێی‌ مووچە راگەیەندرا

  2021-11-30 10:11      1208 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دارایی و ئابووری‌ هەرێمی‌ كوردستان خشتەیەكی نوێی مووچەی بڵاوكردەوەو بەپێی خشتەكە وەزارەتێك و پێشمەرگەی زێرەڤانی مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە 30-1-2021، سەرچاوەیەكی‌ ئاگادار بەماڵپەڕی PUKNOWی راگەیاند كە بڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە وەزارەتی‌ دارایی مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش بكات.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوكات مووچەی‌ لیوای نەوت و گازو فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی دابەشدەكرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو كە ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە دابەش دەكرێت.
لە 25ی مانگەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستی پێكردووەو پرۆسەكە بەسستی بەڕێوە دەچێت، تائێستاش چەند وەزارەتێكی كەم مووچەیان وەرگرتووە.
H.S.A

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو