قائیمقامیەتی سلێمانی: لەهەر شوێنێك دەستبەسەر گۆشتی بێمۆردا بگیرێت، شوێنەكە دادەخرێت

  2021-11-30 11:35      434 جار بینراوە        کۆمێنت

قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری گۆشتفرۆشەكان دەكات و لەئێستاشدا چاودێرییەكانی زیاتر و چڕتركردووەتەوە لەهەر شوێنێك دەستبەسەر گۆشتی بێمۆردا بگرێت، شوێنەكە دادەخات و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاساییە توندەكان دەكاتەوە.
ئەمڕۆ شێشەممە 30-11-2021، بێوەی ئەحمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لەلیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی تۆماركردنی پاراسایتی (ساكۆسیستس) لە ئاژەڵی گەورە لە كوشتارگەی سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەرییەوە، لیژنەكانی قائیمقامیەت چاودێریی دوكان و هەموو ئەوشوێنانەی گۆشتفرۆشن زیاتر چڕتركردووەتەوە، بۆیە لە هەردووكانێك یان شوێنێكی دیكە دەستبەسەر گۆشتی بێمۆردا بگرن شوێنەكە دادەخەن.
وتیشی، نەخۆشییەكە نوێ نییە، پێشتر لەئاژەڵی بچوكدا تۆماركراوە، بەڵام بۆ یەكەم جارە لەئاژەڵی گەورە لەكوشتارگەی سلێمانی تۆماردەكرێت، پاراسایتی ساركۆسیستس مشەخۆرە و تەنها لەڕێگەیی بەكارهێنانی گۆشتی ئاژەڵێكی تووشبووی نەكوڵاوە دەگوازرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەخۆشیەكە لەسلێمانیەوە سەرچاوەی نەگرتووە بەڵكو لەهەرێم و عیراق و ناوچەكەدا بوونی هەیە، نەخۆشیەكە مەترسی مردنی نیە بەڵكو وەك هەر نەخۆشیەكی دیكە چارەسەر دەكرێت.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی، داوا لەهاووڵاتیان دەكات كە باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەكە دوركەوتنەوە و نەخواردنی ئەو گۆشتی ئاژەڵانەیە كە لەشەقامەكان یان هەرجێگەیەكی دیكە سەردەبڕرێن و  پشكنینی پزیشكییان بۆ ئەنجام نادرێت، لەهەر شوێنێكش بەدیتانكرد، قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە بۆئەوەی خاوەن ئاژەڵەكان رووبەڕووی رێكارە یاساییە توندەكان بكرێنەوە‌.
لەكاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو