ئەنجامی كۆتایی و كورسییەكانی پارێزگاكانی هەرێم و كەركوك بڵاوكرایەوە

  2021-11-30 12:51      686 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، لەدوای پێداچوونەوە بەتانەكاندا، دەستەی دادوەری ئەنجامی كۆتایی و ناوی براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی پەسەند كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 30-11-2021، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكرد، كورسی پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە، بەڵام لەهەولێر یەكێتی كورسییەكی زیاد كردووەو هەرێمی كەمال ئاغا دەرچووە.
بەپێی راپۆرتەكە، كۆی ژمارەی دەنگدەران گەیشتۆتە نۆ ملیۆن و 629 هەزارو 601 دەنگ، واتە رێژەی دەنگدان گەیشتۆتە 44%، هاوكات، دەنگی پوچەڵ گەیشتۆتە 721 هەزارو 979 دەنگ، واتە 8%ی دەنگەكان پوچەڵ بوون.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو