بەدواداچوون بۆ قوربانییەكانی كەناڵی ئینگلیز دەكرێت

  2021-11-30 15:00      136 جار بینراوە        کۆمێنت

لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، نوێنەری دەزگای لوتكە لەئەوروپا بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو كۆچبەرانە دەكات كە لەكەناڵی ئینگلیز خنكان.
شەهرام محەمەد، نوێنەری دەزگای لوتكە لەئەوروپا لەشاری كاڵاسی فەڕەنساوە رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، رێكاری رەسمی بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكان گرتۆتەبەرو لەلایەن حكومەتی فەڕەنساوە جێبەجێی دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەچەند رۆژی داهاتوودا سامپڵی "دی ئێن ئەی" كەسوكاری قوربانییەكان لەسلێمانیەوە دەگاتە فەڕەنساو رادەستی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەحكومەتی فەڕەنسای دەكەن.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو