رەوتی سەدر بە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عیراق مایەوە
2021-11-30 16:55     366 جار بینراوە      کۆمێنت
رەوتی سەدر زۆرترین ژمارەی کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند و رەوتی سەدر وەکو گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی مایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30 تەشرینی دووەم، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، لەدوای پێداچوونەوە بەتانەكاندا، دەستەی دادوەری ئەنجامی كۆتایی و ناوی براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی پەسەند كرد.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، رەوتی سەدر 73 کورسی پەرلەمانی عیراقی بەدەستهێناوە و وەکو گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی مایەوە، ئەگەرچی تائێستاش بەشێک لەلایەنە عیراقییەکان لێکدانەوەی جیاوازیان بۆ گەورەترین کوتلەی پەرلەمان هەیە، هەندێکیان وای راڤەدەکەن کە دوای یەکگرتنی چەند کوتلەیەکی سەرکەوتوو دەکرێت گەورەترین کوتلە پێکبهێندرێت، بەڵام رەوتی سەدر ئەو تێڕوانینە رەتدەکاتەوە.
سەرچاوە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و فرانس پرێسی عەرەبی
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: رێباز زەنگەنە PUKNOW
بابەتی زیاتر