ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق زیادیکرد

  2021-11-30 17:08      439 جار بینراوە        کۆمێنت
زیادبوونی ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی

پاش ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، كورسییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان بوو به‌ 18 كورسی و له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی بوو به‌ 19 كورسی. 
ڕزگار حاجی حه‌مه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: تا ئێستا یه‌كێتی 18 كورسی هێناوه‌.
وتیشی: ئێمه‌ له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو له‌ هه‌ندێك بازنه‌ له‌ هه‌ولێر و موسڵ و شوێنی دیكه‌ وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تانه‌مان له‌ كۆمه‌ڵێك بازنه‌ دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پێمانوابوو له‌و بازنانه‌ كێشه‌ هه‌یه‌ و غه‌در له‌ كاندیده‌كانی ئێمه‌ كراوه‌، له‌بازنه‌ی 1 و 3 ی هه‌ولێر تانه‌مان دا، دوای پێداچوونه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عیراق و ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنی عیراق ، دوای خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنته‌كان كه‌ كێشه‌ و گرفت هه‌بووه‌، ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن بڕیاریدا ئه‌و دوو كاندیده‌ی ئێمه‌ به‌پێی ماف و ده‌نگی خۆیان سه‌ركه‌وتوون، به‌ واتایه‌كی دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بوو بۆ خاوه‌ن مافه‌كان.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆن له‌ هه‌ولێر هه‌رێم كه‌ما ئاغا له‌ یه‌كێتی چووه‌ شوێنی له‌یلا ئه‌كه‌ره‌م له‌ پارتی، له‌ موسڵ رونزی سیدۆ له‌ یه‌كێتی چووه‌ شوێنی عه‌بدولسه‌لام شه‌عبان به‌رزنجی له‌ پارتی.
له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری كورسییه‌كان، له‌ ئاستی عیراق به‌پێی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر 5 كورسیدا هاتووه‌، یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان دوو كورسی زیادی كردووه‌ و له‌ كه‌ركوك غه‌ریب عه‌سكه‌ر له‌ په‌یمانی فه‌تح چووه‌ شوێنی سه‌وسه‌ن جدوع له‌به‌ره‌ی توركمانی.
له‌ به‌غدا خالید عوبیدی له‌ عه‌زم چووه‌ شوێنی عه‌باس جبوری له‌ عه‌قدی وه‌ته‌نی و له‌ به‌سره‌ ره‌فیق ئه‌لسالحی له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح چووه‌ شوێنی هه‌یسه‌م فه‌هد سه‌ربه‌خۆ.

pukmedia

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو