وتەبێژی یەکیتی: پێشوازی لە گێڕانەوەی دوو كورسییەكەی یەكێتی دەکەین

  2021-11-30 22:54      223 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، گێڕانەوەی دوو كورسییەكەی یەكێتی ئیستحقاقی رەوای یەكێتییە و پێشوازی لەگێڕانەوەی دەكەین.
ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: دوو كورسییەكەی پارێزگای نەینەوا (بازنەی ٢)، و پارێزگای هەولێر (بازنەی ٣) ئیستحقاقی رەوای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانن، كە ھەر ئیستحقاقی كوردە لە چوارچێوەی كورسییەكانی كوردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
راشیگەیاند: گێرانەوەی كورسییەكانی یەكێتی لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی كوردستان دوای رەچاوكردنی تانە یاساییەكان و سەلماندنی ھەوڵی ساختەكاری (تزویر) كارێكی باشە و ئێمە پێشوازی لێ دەكەین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو