بڕیارەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندكاران دەخرێتەڕوو

  2021-12-06 10:19      186 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بڕیاریدا لەڕێگەی تیمی یەكێتی لەحكومەتی هەرێم كار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران بكات، بڕیاریشیدا هەموو داواكاری خوێندكارانی 27 زانكۆو پەیمانگا جێبەجێ بكات.
بەپێی زانیارییەكانی PUKNOW، بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ماوەی زیاتر لە 12 سەعات لەگەڵ سەرجەم نوێنەری خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكانی 14 شارو قەزاو ناحیە لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبۆوەو دوای گوێگرتن لەداواكاری هەموویان، بڕیاریدا سەرجەم داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات.
هەروەها، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا لەڕێگەی تیمی یەكێتی لەحكومەتی هەرێم كار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران بكات و بڕیاریشدا بێ بەرامبەر پاس بۆ گواستنەوەی خوێندكارانی دەرەوەی شارو بەشەناوخۆییەكان دابین بكات، بڕیاریشیدا سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی بەشەناوخۆییەكان بەئینتەرنێتیشەوە بۆ خوێندكاران دابین بكات.
یەكێكی تر لەبڕیارەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دوورخستنەوەی دەستی حزبە لەزانكۆو پەیمانگاكان، دڵنیایشیدا بەخوێندكاران كە كوالێتی خوێندن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیارو داهێنەر باشتر بكرێت.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو