پێشمەرگەو سوپای عیراق دەستیان بەكاری هاوبەشكردووە

  2021-12-06 12:23      172 جار بینراوە        کۆمێنت
دوو هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق لەگوندی لهێبان

دوو هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق چوونە گوندی لهێبانەوە، پێشتریش دانیشتووانەكەی ‏گەڕابوونەوە گوندەكە.‏
دوای ئەوەی دوێنێ دانیشتووانی گوندی لهێبان گوندەكەیان چۆڵكرد، ئەمڕۆ جارێكی تر ‏گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵەكانیان، دواتریش هێزێكی پێشمەرگە گەیشتە گوندەكە.
رەمەزان عوسمان، لێپرسراوی كۆمیتەی یەكێتی لەناحیەی سەرگەران رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزێكی پێشمەرگە چۆتە ناو گوندی لهێبان، جگە لەهێزەكەی پێشمەرگە، هێزێكی سوپای عیراقیش چۆتە گوندەكەوە، دیار نییە ‏دەمێننەوە یان نا.
عەبدولئەمیر شەمەری، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، هێزەكانی عیراق و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەستیانكردووە بەكۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری و كاری هاوبەش، جەختیشی كردۆتەوە لەوەی كاری هاوبەش گرنگە بۆ رێگریكردن لەپەلامارەكانی داعش بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەئێستادا رێككەوتنێك لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە بەمەبەستی دروستكردنی دوو لیوای هاوبەش بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایەو بەردەوامیش دەبن لەهەوڵەكانیان بۆ سەرخستنی رێكەوتنەكە.
ماوەی هەفتەیەكە پەلامارەكانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق زۆر بووە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایەو بەهۆیانەوە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدو برینداربوونە.
H.S.A

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو