مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا زرار دەكات

  2021-12-07 10:35      110 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان، پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دەكات. ئەمە دەقەكەیەتی..
بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری تێكۆشەرو هونەرمەندی ناسراوی ڕواندزو سۆران مامۆستا زرار، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا زرار لەناخی دڵمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان پێڕادەگەیەنین، بۆ ئەو كۆستە خەمناكەی ئەم كەڵە پیاوەی كە بەدرێژایی تەمەنی لەخزمەتی گەل و وڵاتەكەیدابووەو بەتێكۆشانی سیاسی كە هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە لەسەردەمی  شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێوە مامۆستا زرار لەخەباتی نهێنیدا رۆڵێكی بەرچاوی لەڕێكخستنەكاندا هەبووەو بێ پسانەوەو بەردەوام لەتێكۆشان دانەبڕاوەولەبواری هونەریشدا جێگە دەستی دیاربووەو ئەندامی سەندیكای هونەرمەندانی عیراق و یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان بووەو لەساڵی 1978دا تیپی موزیكی پاشای گەورەی لەڕواندز دامەزراندووە. كەس و كارو هونەرمەندانی رەواندز و ناوچەی سۆران بۆ رۆڵی پڕ لەجوامێریی و بەخششی مامۆستا زرار لەیەزدانی مەزن داواكارین ڕۆحی پاكی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ناو ناوبانگی مامۆستا زراریش هەمیشە لەیادمانا زیندوو بمێنێت.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو