قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا زرار محەمەد دەكات

  2021-12-07 10:42      111 جار بینراوە        کۆمێنت

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی زرار محەمەد مستەفا پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی كەسوكار و هونەرمەندان و هونەردۆستان كرد.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، زۆر بەداخەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند زرار محەممەد مستەفا، دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە-یان بیست.
مامۆستا زرار كەسایەتی و هونەرمەندێكی خۆشەویست بوو كە لەبوارەكەی خۆیدا خزمەتێكی زۆر باشی كردووە، لەدەستدانی جێگەی ئەسەفی هەمووانە.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی لەكەسوكاروهونەرمەندان بەگشتیی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
لەخوای گەورە داواكارم سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو