بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ لەدەستدانی مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دەردەبڕێت

  2021-12-07 11:24      118 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری مامۆستا زرار محەمەد مستەفا رواندزی دەكات. ئەمە دەقەكەیەتی..

بەڕێزانمان لەخانەوادە و بنەماڵەی مامۆستا زرار محەمەد مستەفا رواندزی. 
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستاو هونەرمەندی دیاری گەلەكەمان، مامۆستا (زرار محەمەد  مستەفا) رواندزیمان پێگەیشت.
مامۆستا زرار جگە لەوەی لەبواری ھونەردا خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەش بەگەلەكەی كرد، لەكۆڕی خەبات و تێكۆشانیشدا رۆڵی دیارو بەرچاو بوو.
ژیانئاوایی ئەم كەڵە هونەرمەندو تێكۆشەرەی رێگای رزگاری، جێی نیگەرانیمانەو بۆ ئەم خەمە پرسە و ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و ھونەرمەندان و ھونەردۆستان دەكەین و رۆحی مامۆستای پایەداریش بۆ ھەمیشە شادبێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو