بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەو هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی عەقید عزەت ساڵح دەردەبڕێت

  2021-12-07 11:28      170 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپەیامێكدا بافڵ جەلال تاڵەبانی كە ئاراستەی خانەوادەو بنەماڵەی كۆچكردو عەقید (عزەت ساڵح)ی كردووە، وێڕای پرسەو هاوخەمی، ئاماژەی بۆئەوەشكردوە كە كاك عزەت پێشمەرگەو ئەفسەرێكی دڵسۆزو بەئەمەك بوو كە لەبەرامبەر هەر ئەركێكدا پێی سپێردرابێت دڵسۆزانەو لێبڕاوانە بەجێی دەگەیاند.
ئەمە دەقی پەیامەكەیە..
خانەوادەو بنەماڵەی عەقید عزەت ساڵح
بۆ كۆچی دوایی عەقید عزەت ساڵح، یاریدەدەری فەرماندەی فەوجی مەكتەبی سیاسی پرسەو هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.
كاك عزەت پێشمەرگەو ئەفسەرێكی دڵسۆزو بەئەمەك بوو كە لەبەرامبەر هەر ئەركێكدا پێی سپێردرابێت دڵسۆزانەو لێبڕاوانە بەجێی دەگەیاند.
لەخوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات، سەبووری و دڵئارامیش بەكەسوكارو خانەوادەو هەڤاڵانی بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو