پارێزگاری هەڵەبجە بۆ خوێندكاران: داخوازیەكانتان رەوایەو پێویستە دەرماڵەتان بۆدابینبكرێت

  2021-12-07 12:01      142 جار بینراوە        کۆمێنت

پارێزگاری هەڵەبجە، بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، پێشوازیكرد لەخوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە كە بەخۆپیشاندانی مەدەنی و شارستانیانە هاتبوونە بەردەم دیوانی پارێزگای هەڵەبجە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە سوپاس و دەست خۆشی ئاراستەی خوێندكارەكان كرد كە بۆمافی رەوای خۆیان بەشێوەیەكی مەدەنی بەردەوامن لەخۆپیشاندان و جارێكی دیكە بۆی دووپاتكردنەوە لەگەڵ هەموو داخوازیەكانی ئەوانەو لەڕیزی ئەوانیشدا دەبێت.
پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێنی دا، بەنوێنەرایەتی خۆیان داخوازیەكانیان بگەیەنێتە بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەك نوێنەری ئەوان داوای داخوازیەكانیان بكات.
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی ئابووری خوێندكاران باش نیەو داوای لەحكومەتی هەرێم كرد بەهەندەوە لەداخوازیەكانیان بنواڕێت.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو