وەزیری پێشمەرگە رووماڵی میدیایی بۆ ناو بەرەكانی جەنگ قەدەغە دەكات

  2021-12-07 14:40      144 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری پێشمەرگە، رووماڵی میدیایی دەزگاكانی راگەیاندن، بۆ ناو بەرەكانی جەنگ و هێزەكانی پێشمەرگە، راستەوخۆو ناراستەوخۆ، بەتەواوی قەدەغە دەكات.
بەبڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، بۆ رێكخستنەوەی كاری میدیایی سەربازی و نەهێشتنی ئەو پەرتەوازییە میدیاییەی كە زیان بەهێزەكانی پێشمەرگە دەگەینێت، رووماڵی میدیایی دەزگاكانی راگەیاندن، بۆ ناو بەرەكانی جەنگ و هێزەكانی پێشمەرگە، راستەوخۆو ناراستەوخۆ، بەتەواوی قەدەغەكراو، هیچ فەرماندەو پلەدارو پێشمەرگەیەك، رێگەی پێنادرێت، روونكردنەوەو چاوپێكەوتن، بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامبدات.
میران بەكر/ بەڕێوەبەری نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو