نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
2021-12-09 08:34     262 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبازارەكانی جیهاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلارو ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ نرخەكەی دۆلارێك و ١٥ سەنت بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان لەمساڵدا بەراورد بەساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەكات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوە كردبوو، نرخی ھەر بەرمیلێك نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت.
بابەتی زیاتر