پێشمەرگە و سوپای عیراق لەمەخمور كۆدەبنەوە
2021-12-12 12:45     1964 جار بینراوە      کۆمێنت
بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی هاوبەش، لەنێوان هێزەكانی فیدراڵ وهێزەكانی پێشمەرگە، بەسەرۆكایەتی فەریق ئەوەل روكن عەبدولئەمیر شەممەری جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق و وەفدێكی ئەمنی باڵای یاوەری، گەیشتنە مەخموور.
ئەمڕۆ یەكشەممە 12-12-2021، لەبارەگای فەرماندەی فیرقەی 14، كۆبوونەوەیەك لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عیراق بەرێوەدەچێت، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە، فەریق جەمال محەمەد سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەی میحوەرەكانی 5 و 6 و 7 و 8 و ژمارەیەك ئەفسەری باڵای وەزارەت ئامادە بوون.
لەلایەن سوپای عیراقەوە فەریق ئەوەل روكن عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان، فەرماندەی هێزه وشكانیەكان، فەرماندەی میحوەرەكان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەواو رۆژئاوای نەینەوا ئامادەبوون.
كۆبوونەوەكە بۆ قسەكردن و هەماهەنگی ئەمنیە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراقی، لەو ناوچانەی جێگەی گرنگی ئەمنی هاوبەشن، هەروەها گفتوگۆیان كرد لەبارەی هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
بابەتی زیاتر