گۆڕانكارییەكانی نرخی نەوت
2021-12-14 09:27     305 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ سێشەممە، لەبازارەكانی جیهاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلارو حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ نرخەكەی دابەزیوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان لەمساڵدا بەراورد بەساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەكات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرز دەبێتەوەو پێشتریش، وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوە كردبوو، نرخی ھەر بەرمیلێك نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت.
بابەتی زیاتر