چین هەزار قوتابخانە لەسەرتاسەری عیراق دروست دەکات

  2021-12-16 19:52      201 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتننامەکە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-12-2021 بەئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لی دزی نوێنەری کۆمپانیای باور تشاینەی چینی، کەڕار محەممەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای دروستکردنی قوتابخانەکان لە عێراق، رێککەوتنێکی 15 خاڵی لەنێوان هەردوو وڵات واژووکرا.
 رێککەوتنەکە لەچوارچێوەی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدراوە، لی دزی، بەنوێنەرایەتی گەورە کۆمپانیایەکی وڵاتەکەی بەشداریی لەواژووکردنی گرێبەستەکەدا کردووە. 
 بەپێی هەواڵی نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، وڵاتی چین لەرێگەی دوو کۆمپانیای وەبەرهێنانەوە لەسەرتاسەری عێراق، هەزار قوتابخانە دروست دەکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو