ناوچەی سەوزی بەغدا كرایە ئامانج

  2021-12-19 09:42      186 جار بینراوە        کۆمێنت

ناوچەی سەوز لە بەغدا بەدوو مووشەک کرایە ئامانج و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش سیستمی "سی رام" دەخاتە کار.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویکردەوە، دوو مووشەک لەجۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز لە بەغدا کراون و یەکێکیان لەڕێی سیستمی دژە مووشەکی "سی رام"ەوە خراوەتە خوارەوەو مووشەکی دووەمیش لەگۆڕەپانێک کەوتووە و زیانی بەدوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی گەیاندووە. 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی شوێنی ئاڕاستەکردنی مووشەکەکان. 
ئاژانسی ھەواڵی "فرانس پرێس"یش لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە رایگەیاندووە: یەکێک لەمووشەکەکان لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا خراوەتە خوارەوەو ئەوەی تریش لەنزیک گۆڕەپانێک کەوتووە کە نزیکەی ٥٠٠ مەتر لەباڵیۆزخانەکەوە دوورە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا دەڵێت: سیستمی دژە مووشەکی "سی رام"یان خستۆتە کار بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێکی مووشەکیی.  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو