کازمی کۆتایی ھاتنی ئەرکی ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانانی راگەیاند

  2021-12-29 21:26      254 جار بینراوە        کۆمێنت
کشانەوەی ئەمریکا لە عیراق

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، کۆتایی ھاتنی چوونە دەرەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانانی ڕاگەیاند.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ئەرکی شەڕکردنی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی ھات، تەواوی ھێزە شەڕکەرەکان و کەلوپەلە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان براونەتە دەرەوەی عێراق.
وتیشی، ڕۆڵی ھاوپەیمانان تەنھا کورتکراوەتەوە لە ڕاوێژ و کۆمەک لە بواری ڕاھێنان بەو شێوەیەی لە بەرئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژی لەسەر پێکھاتوون.
لە بەشێکی تری تویتەکەدا فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، سوپاسی دەوڵەتان و سەرکردایەتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ و ھاوبەشەکانی جەنگی داعشی کرد. جەختیشیکردەوە، ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە ئامادەباشیدان بۆ بەرگریکردن لە گەلی عێراق.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو