یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق دیاریكرا

  2021-12-30 13:22      271 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك بەرھەم وادەی یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی دیاریكرد.
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی كانوونی یەكەمی 2021، مەرسومی كۆماری واژۆكرد و تیایدا رۆژی 9ی كانوونی دووەمی دیاریكرد كە  ئەنجومەنی نوێنەرانی تازه ‌هەڵبژێردراو یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.
لەتویتێكیشدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند، مەرسومی كۆماریم واژۆكرد تاوەكو ئەنجومەنی نوێی نوێنەران رۆژی یەكشەممە 9ی كانوونی دووەمی 2022 كۆببێتەوە، ھیوادارم ئەم ھەنگاوە ببێتەمایەیی پێكھێنانی حكومەتێكی كارای كاریگەر بە ئاڕاستەی ھێنانەدی مافە نیشتمانییەكان و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵات و خزمەتكردنی خەڵك، بەرەو چاكسازی ریشەیی و عێراقێكی ئارامی خۆشگوزەران.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو