مستەفا کازمی باس لە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا دەکات

  2021-12-30 17:25      271 جار بینراوە        کۆمێنت
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێم لەم کابینەیەدا لەساڵی 2003 باشتر بووە.   
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانوونی یەکەم، لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، مستەفا کازمی رایگەیاند، "پەیوەندی ئەم حکومەتەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا لەساڵی 2003 باشترە".
 سەبارەت بە وەرەقەی سپی چاکسازیش، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و داڕمانی نرخی نەوت و چەندین گرفتی سیاسی، توانیمان پارێزگاری لە 12 ملیار دۆلاری یەدەگی بانکی ناوەندی بکەین".
مستەفا کازمی لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی لەوەشکرد، "سەرکەوتووبووین لە رێکخستنەوەی دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی ناوچەکە لە جەنگێک کە رەنگە بۆ عێراق و ناوچەکە وێرانکەر بوایە".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو