هەفتەی داهاتوو، یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت

  2022-01-03 12:52      183 جار بینراوە        کۆمێنت

هەفتەی داهاتوو، یەكەم كۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت، دەوڵەتی یاساش رایدەگەیەنێت، هیچ ئەگەرێك بۆ دواخستنی كۆبوونەوەكە نیە.
وائل روكابی، سەركردە لەهاوپەیمانیی دەوڵەت یاسا، بەسەرۆكایەتی نوری مالكی رایگەیاند، بەپێی دەستووری عیراق، پێویستە 15 رۆژ دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە، خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە.
لەئێستادا كە 9ی ئەم مانگە بۆ یەكەم كۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكراوە، هیچ ئەگەرێك بۆ دواخستنی كۆبوونەوەكە نیەو تەنها سەرۆك كۆمار دەسەڵاتی دواخستنی كۆبوونەوەكەی هەیە تەنها بۆ ماوەی دوو رۆژ.
HSA

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو