پارتی: كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق نابێت

  2022-01-10 17:08      494 جار بینراوە        کۆمێنت

پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت: کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نابێت.

ھۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمیدیای حزبەکەی راگەیاند: دوای دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بابەتی تریش ماوە و بە سەرکەوتنی کاندیدێکیان نابێت مەغرور بن، دەبێت ھاوکار بن و ئاگایان لە یەکتر بێت و پابەندبن. 


وتیشی، پێویستە لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکانیش ھەوڵ بدەن زیاتر لەیەک نزیک ببنەوە، چونکە ئەوە باشترە. سەبارەت بە ‌بوونی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ھۆشیار زێباری رایگەیاند، کاندیدیان نابێت و بۆ ئەو بابەتەش لەگەڵ لایەنەکان قسە دەکەن.


ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە بڕیاری سەرکردایەتی، یەکێتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت و لە کاتی خۆیدا کاندیدەکەیان ئاشکرا دەکەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو