ستران عەبدوڵڵا: یەكێتی دەستبەرداری پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق نابێت

  2022-01-10 20:46      200 جار بینراوە        کۆمێنت

لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت: دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق نابین.

ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە(PUKNOW)ی رایگەیاند: دەستبەرداری کاندیدی هەڵبژێدراوی یەکێتی نابین و پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق-یش هەر بەرکەوتەی یەکێتییە.

ستران عەبدوڵڵا وتیشی: سەبارەت بەو پۆسەش تائێستا لەگەڵ پارتیدا نەگەیشتووینەتە هیچ ئەنجامێک .

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بەمیادیای حزبەكەی راگەیاندبوو، وەکو پارتی کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نابێت.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو