دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكرێتەوە
2022-01-11 10:25     477 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەنجوومەنی نوێنەران دەرگای خۆ پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كردەوەو چەند مەرجێكیشی بۆ داناوە.
مەرجەكان بریتین لە:
یەكەم: عیراقی بێت و لە دایك و باوكێكی عیراقی بێت.
دووەم: بۆ پۆستەكە شیاوبێت و تەمەنی 40 ساڵ زیاتربێت.
سێیەم: ئەزمونی سیاسی هەبێت و خاوەنی ناوبانگێكی باش بێت.
چوارەم: بڕوانامەی لە بەكالۆریۆس كەمتر نەبێت و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقەوە پەسەند كرابێت.
پێنجەم: بە تاوانی ئابڕوبەر و پەیوەست بە شەرەفەوە سزا نەدرابێت.
شەشەم: رێوشوێنەكانی یاسای لێپرسینەوە و دادوەری نەیگرتبێتەوە، یان هەر رێوشوێنێك كە جێگەی دەگرێتەوە.
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكۆتایی راگەیەنراوەكەیدا دەڵێت: هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە وادەی خۆیدا دەكرێت كە دوایین كات 8-2-2022 دەبێت و بەپێی بڕگەی بێ لە خاڵی دووەمی ماددەی 72ی دەستوور.
بابەتی زیاتر