وەفدێكی باڵای پارتی ماف و ئازادیەكان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی دەكەن

  2022-01-11 11:28      161 جار بینراوە        کۆمێنت

وەفدێكی باڵای پارتی ماف و ئازادیەكان لە باكوری كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی دەكەن.
ئەمڕۆ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لەهەولێر، هەڤاڵ (سالار سەرحەد خەلیفە یونس)، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندیە كوردستانیەكان پێشوازی كرد لەوەفدێكی باڵای پارتی ماف و ئازادیەكانی باكوری كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڕێز ( لەتیف ئۆزدەمیر) سكرتێری ماف و ئازادیەكان.
لەكۆبوونەوەكەدا ڕەوشی هەرێمی كوردستان و پێشهاتەكانی عێراق و باروودۆخی توركیا و باكوری كۆردستان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
هەڤاڵ (سالار سەرحەد خەلیفە یونس) ڕایگەیاند، پشتیوانە بۆ بەدەست هێنانی مافی ڕەوای گەلی كوردمان لەهەموو بەشەكانی كوردستان بەڕێگە چارەی سیاسی و دیالۆگ و درێژە پێدان بەخەباتی دیپلۆماتی، پێویستیشە كورد یەكڕیزو یەكدەنگ بێت لەسەر پرسە چارەنوسسازەكانی.
لای خۆشیەوە بەڕێز ( لەتیف ئۆزدەمیر) سكرتێری حزبی ماف و ئازادیەكان ستایشی ڕۆڵ و قوربانیەكانی یەكێتیی نیشتمانی كرد لەهەموو بەشەكانی تری كوردستان ، وتیشی لە سەردەمی سەرۆك مام جەلالدا خەبات و پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی كورد بۆ پرسە نەتەوایەتیەكانی لە سەردەمێكی گەشاوە و زێریندا بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد قەیرانە ئابوریەكان گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار، بەڵام هێشتا دەرفەت ماوە بۆ چارەسەر كردنیان ئەگەر پارتی داد و گەشەپێدان جدی بێت بۆ ئەو پرسە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو