مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی لە کوردستانی نوێ دەکات

  2022-01-11 17:18      121 جار بینراوە        کۆمێنت
پیرۆزبایی

بەبۆنەی 30 ساڵەی دەرچواندنی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامیکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنوسەر و بەرێوەبەران و ڕۆژنامەنووسانی رۆژنامەکە کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان سەرنوسەر و بەرێوەبەران و ڕۆژنامەنووسانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
 
‏‎بەبۆنەی ٣٠ ساڵەى دەرچواندنی ژمارە سفرى رۆژنامەكەتان،کەدەکاتە سێ دەیەی بەردەوام لە کارى رۆژنامەگەرى کوردی، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
كوردستانی نوێ وەك نۆبەرەو یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین، شانازی و دەستپێشخەرییەك  بوو لەرەوتی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا کە بۆ یەکەم جارە لە مێژوی ئەم  بوارە  لە هەرێمی کوردستان و  تەواوی کوردستاندا  رۆژنامەیەک  جگە لە  چەند رۆژێکی نەخوازراو لەوەستانی کاتیی ، بەردەوام  بووە لە بڵاوکردنەوە و دەرچواندن و تائێستاش بەردەوامە.
كوردستانی نوێ جگە لەوەی سەرچاوەی ھەواڵ و زانیاری دروست بووە،  مینبەرێكی ئازادی هزری سیاسی و ژانری ئەدەبی و فەرھەنگی بووە، بۆیە لە ڕابردوو و لەئێستاشدا رۆڵێكی كاریگەری لەبەرگریكردنی بیری نیشتمانی و ماف و ئازادییە گشتییەكاندا گێڕاوە و بە بابەت و لاپەرە و پاشکۆ فرەچەشنەکانی بایەخ و گرنگی بەسەرجەم بوارەكانی ژیان داوەو تواناو بەخششێكی بێوێنەی پێشكەش بە میدیای كاغەزیی كردووە و بەوانە مێژوویەكی دەوڵەمەندی بۆ خۆی تۆمار كردووە.
كوردستانی نوێ جوانترین نموونەی ڕۆژنامەی سەنگین و پابەند بوە بەیاساو ئیتیكەكانی ڕۆژنامەوانی، کە ئەوەش  نیشانەیەکی سەنگینی و هەست کردن بە  لێپرسراوێتی  رۆژنامەکە دەرئەخات..
‏‎دووبارە ساڵیادی كوردستانی نوێ-ی ئازیز لەسەروبەندی یەکخستنی خیتابی میدیای یەکێتیی و پیرۆزبێت و هیوادارین وەك هەمیشە بە پێشەنگ وسەکۆی بیری ئازاد بمێنێت و کوردستانی نوێ هەمیشە  لە نوێگەریدا  بێت.  
              
   مەکتەبی سیاسی
  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو