بافڵ جەلال تاڵەبانی: كوردستانی نوێ ڕەنگدانەوەی بیر و قەڵەمی جیاوازە

  2022-01-12 11:05      155 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی سی ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ،  پیرۆزباییەك ئاڕاستە دەكات ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكە: 
بەڕێزان سەرنووسەر، میدیاكاران، نووسەران و خێزانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ.
بەبۆنەی سی ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم، ھیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
كوردستانی نوێ وەك یەكەم میدیای نووسراوی دوای راپەڕین، دەستپێشخەرییەكی تری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بۆ ھەرێمی كوردستان و نووسەران و خوێنەران، كە بەدرێژایی سێ دەیەی تەمەنی بەرپرسیارانە و پیشەییانە خزمەتی كردووەو سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی ھەواڵ و زانیاری بووەو وەك مینبەرێكی سەنگین پەیامی میدیایی گەیاندووە، كە رەنگدانەوەی بیر و قەڵەمی جیاوازی ھەمەچەشنەی كوردەواری بووە، كە ئەمە ئەو تایبەتمەندییە بووە ئەم میدیا ئازیزەی پێناسراوەتەوە.
ئەمڕۆ راگەیاندنی یەكێتی، كە لەسەروبەندی كۆكردنەوەو رێكخستنەوەو یەكخستنی خیتابی میدیایدایە، كوردستانی نوێ ئەركێكی قورسی لەسەر شانە كە بەپێی پێویستی قۆناغەكە خۆی نوێبكاتەوەو بەسیاسەتێكی نوێشەوە درێژە بەخزمەتەكانی بدات و ببێتە سەكۆی كۆكەرەوەی ھەموو رۆژنامەنووسان و نووسەران و خاوەن بیروبۆچوونە جیاوازەكان و پێكەوە لە خزمەت بیری ئازاو ئازادو بوێر بن، بۆ ھەنگاوەكانی داھاتووشتان ھاوپشت و ھاوكارتان دەبم.

دووبارە پیرۆزتان بێت.
ھەر شاد و سەربەرز و سەركەتووبن.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٢ی ١ی ٢٠٢٢

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو