كۆسرەت رەسوڵ:كوردستانی نوێ بەهادارترین دیاری یەكێتیە بۆ رۆژنامەنوسان

  2022-01-12 11:15      169 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی یادی سی و یەكەمین ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ پیرۆزبایی لەستافی رۆژنامەكە دەكات و دەڵێت: كوردستانی نوێ جوانترین و بەهادارترین دیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بۆ رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی كوردو لەوساوە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامەو یەكێكە لەرۆژنامە سەنگینەكانی نێو دنیای رۆژنامەگەری كوردی.
كۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات
بەڕێزان: سەرنووسەرو ستافی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
سی و یەكەمین ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین لە ئێوەو تەواوی ستافی ماندوونەناسی رۆژنامەكەتان پیرۆز دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازم.
كوردستانی نوێ جوانترین و بەهادارترین دیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بۆ رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی كورد، كە ئەوێ رۆژێ یەكەم ژمارەی لە هەولێر چاپ و بڵاوكرایەوە، لەوساوە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامەو یەكێكە لە رۆژنامە سەنگینەكانی نێو دنیای رۆژنامەگەری كوردی.
ئەم یادە پیرۆزەتان بە دەرفەت دەزانم وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی دووبارەم، جەخت لەوە بكەمەوە كە ئەمساڵ بكەنە ساڵی نوێكردنەوەی رۆژنامەكەمان و بایەخی زیاتر بە كێشەكانی خەڵك بدەن و لەگەڵ پێشكەوتنەكانی بواری میدیا یەكبگرنەوەو وەك بەشێكیش لە راگەیاندنی یەكێتیی بەردەوام بن لەكاركردنتان بەوپەڕی پیشەییانە و ئامانجی سەرەكیتان خزمەتكردن بێت بە راستگۆیی.
كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو