هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: لەدەستدانی د.مارف عومەر گوڵ خەسارەتێكی گەورە بوو لەبواری ئەكادیمیستی كورد

  2022-01-16 18:03      195 جار بینراوە        کۆمێنت

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ كۆچی دوایی د.مارف عومەر گوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بەڕێزان كەسوكاری د.مارف عومەر گوڵ
بۆ كۆچی دوایی نووسەرو رۆشنبیرو ئەكادیمی و كەسایەتیی نیشتمانپەروەر خوالێخۆشبوو د.مارف عومەر گوڵ، پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەو كەسوكاری بەڕێزتان دەكەم
دكتۆر مارف تێكۆشەرێكی گەورەو ئەكادیمییەكی بەتوانا خزمەتێكی گەورەی كردووەو رۆڵی بەرچاوی وەك ئەكادیمیستێكی شارەزای كورد لەپێگەیاندنی رۆڵەی كورد هەبووە، گەلی كوردو ئەكادیمیستێكی شارەزاو پرۆفیسۆرو نووسەرو شاعیرێكی دیارو قەڵەمێكی دەوڵەمەندی لەدەستدا، كەتەمەنی خۆی تەرخانكردبوو بۆ خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەی  و لەدەستدانی د.مارف عومەر گوڵ خەسارەتێكی گەورە بوو لەبواری ئەكادیمیستی كورد.
انا لله و انا الیه راجعون  
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو