قوباد تاڵەبانی پەیامێك ئاراستەی كاكەییەكان دەكات

  2022-01-17 19:45      218 جار بینراوە        کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی ھاتنی جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت: کاکەییەکان پێکھاتەیەکی گرنگ و رەسەنی نەتەوەکەمانن .

دەقی پەیامەکە :
بەڕێزان خوشک و برایانی کاکەیی 
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا کاکەییەکانی ھەرێمی کوردستان و جیھان دەکەم، ھیوادارم ئەم جەژنە بەوپەڕی خۆشی و کامەرانی بەڕێبکەن.
کاکەییەکان پێکھاتەیەکی گرنگ و رەسەنی نەتەوەکەمانن، ھەمیشە ئاشتی و یەکترقبوڵکردنیان کردۆتە پەیامی سەرەکی ژیانیان، بەشانازییەوە رۆڵێکی کاریگەرو بەرچاویان لەشۆڕش و تێکۆشانی نەتەوەکەماندا ھەبووە، بۆیە جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی ماف و ئازادییە ئایینی و مەدەنییەکانیان ئەرکی لەپێشینەمان دەبێت.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت 
قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو