بافڵ جەلال تاڵەبانی: کاکەییەکان پێکھاتەیەکی رەسەن و گرنگی گەلەکەمانن

  2022-01-17 20:00      187 جار بینراوە        کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كاكەییەكان دەكات و دەڵێت: لە مێژووی دێرین و نوێشدا ھەمیشە لەڕیزی پێشەوەی خەبات بوون و رۆڵی جوامێرانەیان لەپێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی کوردەواریدا بەرز دەنرخێنین.
دەقی پەیامەكە...
کاکەییەکان کە پێکھاتەیەکی رەسەن و گرنگی گەلەکەمانن، لەمێژووی دێرین و نوێشدا ھەمیشە لەڕیزی پێشەوەی خەبات بوون و رۆڵی جوامێرانەیان لەپێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی کوردەواریدا بەرز دەنرخێنین، ئەمشەو خوشک و برایانی کاکەیی کە جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) بەڕێدەکەن، وێڕای گەرمترین پیرۆزباییمان بەم بۆنەیەوە، ئومێدەوارم لەکەشێکی ئارام و خۆشیدا ئەم جەژنە بکەنەوەو ئەمشەو ببێتە مایەی تەبایی و قوڵکردنەوەی برایەتی و خۆشەویستی زیاتر لەناو گەلەکەماندا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە پارێزەرو پشتیوانی بەدیھێنانی مافەکانتان دەبێت و پارێزگاری لەتایبەتمەندی ئاینیی کاکەیی و ئاینزاکان و پێکھاتەکانی تری نەتەوەکەمان دەکات، کە بەسەدان ساڵە لەم کوردستانەدا پێکەوە دەژین و لێبووردە لەبەرامبەر جیاوازییەکان بەئاشتییانەو برایانە ژیان بەڕێدەکەن.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێدەکەین ھەر شادو سەربەرزو سەرکەتووبن.
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
١٧ی ١ی ٢٠٢٢

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو