پەیامی پیرۆزبایی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ كاكەییەكان

  2022-01-17 21:19      178 جار بینراوە        کۆمێنت

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی بەبۆنەی ھاتنی جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەییەکان دەکات.
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لەخوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لەھەرێمی کوردستان و جیھان دەکەم، ھیواخوازم ئەم جەژنە بەخۆشی و کامەرانی و ئاسوودەیی بەسەرببەن.

خوشک و برایانی کاکەیی وەک پێکھاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگەکەمان، رۆڵی گرنگیان لەخەباتی گەلەکەماندا گێڕاوەو قوربانیدانەکانیان لەوپێناوەشدا ھەرگیز لەیاد ناکرێت، لەم بۆنەیەدا جەخت لەپشتیوانی و پاڵپشتیمان بۆ پاراستنی ماف و ئازادییە ئاینییەکانتان دەکەمەوە، پارێزگاریکردن لەکەلتووری پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنیش کە یەکێکە لەشوناسەکانی ھەرێمی کوردستان، کاری لەپێشینەمان دەبێت.

ھەر لەجەژن و ئارامیدابن

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو