مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ كاكەییەكان: پشتیوانیی لەداواكاری و مافەكانتان دەكەین
2022-01-17 22:05     146 جار بینراوە      کۆمێنت
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( جەژنی قەوڵتاس)، پیرۆزبایی لەكاكەییەكان دەكات.
دەقی پیرۆزباییەكە..
خوشک و برایانی کاکەیی
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( جەژنی قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لەئێوەو گشت یارسانەکان دەکەین و هیودارین ئەم جەژنە بە شادی و کامەرانیی ببەرنەسەر، رۆڵی کاکەییەكان لەخەباتی رەوای گەلەکەمان و گشت کایەکانی کۆمەڵی کوردەواریدا هەمیشە پێشەنگ بووە، لەقوربانیدان و خزمەتکردنیشدا، ئێمەش وەك یەکێتیی لەم بۆنەیەداو هەمیشە پشتیوانی لەداواکاری و مافەکانتان دەکەین لەدەربڕینی سروتە ئایینی و تایبەتیەکانتان کە بەشێکە لەھەمەڕەنگیی کوردەوارییەکەمان .
جارێکی تر هەموو رۆژێکتان هەر خۆشی و کامەرانیی بێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر