فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە
2022-01-18 20:26     369 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە ١٨/١/٢٠٢٢ لە بارەگای پەیوەندییە عێراقیەکانی یەکێتی لە شاری بەغدا فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا دواپێشھاتەکانی پەیوەست بە دۆخی سیاسی عێراق و گفتوگۆی لایەنەکان تاوتوێ کرا.
ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و قووڵکردنەوەی گیانی لێپرسراوێتی کردەوە، بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق.
بابەتی زیاتر