كۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا جەوهەری عیلاقات دەردەبڕێت
2022-01-24 10:30     375 جار بینراوە      کۆمێنت
كۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا جەوهەری عیلاقات پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەكەی دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
برای بەڕێزم: كاك هاوڕێ سەنگاو
كەسوكارو خانەوادەی مامۆستا جەوهەری عیلاقات
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاو مامۆستا جەوهەری عیلاقات برای هەڤاڵ (هاوڕێ سەنگاو)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
مامۆستا جەوهەر لەژیانی پێشمەرگایەتی و خەباتی كوردایەتیدا ئازایانە خەباتی كردو سەرراستانە لەگەڵ مەبدەئەكەی خۆی بەردەوام بوو تا دواهەناسە، بە كۆچی دوایی و ماڵئاوایی هەموومان دڵگران و خەمبار بووین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو هاوڕێ و هەڤاڵان و هاوسەنگەری مامۆستای كۆچكردوو دەكەم، داواكارم لەخوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر