قوباد تاڵەبانی: حکومەتی عیراق ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێم بپارێزێت
2022-01-24 20:26     184 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی و دەیڤد هانت
ئەمڕۆ دووشەممە (24/1/2022) قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەیڤد هانت كونسوڵی گشتیی بریتانیا لەهەرێم كۆبووەوەو لەدیدارێكدا تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانی هەردوولا كراو دواپێشھاتەكانی عیراق و ھەرێم و ناوچەكەش خرانە بەرباس.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بریتانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ھەمیشە پاڵپشت و ھاوكاری ھەرێمی کوردستان بووە، بەتایبەتی لەكاتی تەنگانەو قەیرانەکاندا، وتیشی: ئەمڕۆلەگەڵ دەیڤد هانت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەھەرێم، تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانمان كردو دواپێشھاتەكانی عیراق و ھەرێم و ناوچەكەش خرانە بەرباس.
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: ھاوڕابووین لەسەر گرتنەبەری رێگای دیالۆگی بنیاتنەرانەو کاری پێکەوەیی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار لە عیراق كەڕەزامەندی زۆرینەی لەسەر بێت و ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمیشی تیا پارێزراو بێت.
راشیگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا جەختم كردەوە كە پێویستە دیالۆگەكان لەسەر داڕشتنی سیاسەتی حوكمڕانی بێت و حكومەتێك بەرھەم بھێنێت كە خزمەتی باشتری ھاووڵاتیانی عیراق بكات بەبێ جیاوازی.
بابەتی زیاتر