پرسەنامەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ یوسف زۆزانی
2022-01-24 22:26     165 جار بینراوە      کۆمێنت
کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ كۆچی دوایی سالم ئیبراهیم، برای یوسف زۆزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەكە...
برای بەڕێزم: کاک یوسف زۆزانی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (سالم ئیبراهیم) برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوەو خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر