قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی كۆریای باشور چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن

  2022-01-25 17:55      158 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی کۆریای باشور کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لەوەی ھەردوولا زیاتر ھەماھەنگی بکەن لەبواری حکومەتی ئەلیکترۆنی-دا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر، لەگەڵ چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لەھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کە مەبەستی ماڵئاواییکردن بەھۆی تەواوبوونی ئەرکەکەیەوە سەردانی کردبوو.
قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەکونسوڵی کۆریای باشور کرد کە لەماوەی رابردوودا رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە لێکنزیککردنەوە و برەوپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێم و کۆریای باشور بەتایبەتی لەبوارەکانی کلتوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختیانکردەوە پێویستە ھەردوولا زیاتر ھاوکار و ھەماھەنگ بن لەبواری حکومەتی ئەلیکترۆنی-دا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو