لەبەغدا خۆپێشاندان دەکرێت دژی کاندیدکردنی گەندەڵکاران بۆ پۆستە باڵاکان
2022-01-27 18:35     308 جار بینراوە      کۆمێنت
خۆپێشاندانێکی پێشووتری بەغدا
چالاكوانانی مەدەنی لەبەغدا لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشەی رێكخستنی خۆپیشاندانێكی فراوانیان كردووە دژی كاندیدكردنی ئەو كەسانەی كە لەدۆسییەكانی گەندەڵیەوە تێوەگلاون و ئەوەیان خسۆتەڕوو پێویستە گەلی عیراق بەهەموو شێوەیەك دژی كاندیدكردنەوەی كەسانی گەندەڵكار بوەستنەوە و بەتایبەت ئەوانەی پێشتر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لێپرسینەوەیان لەگەڵ كراوە و لەسەر دۆسێیەی گەندەڵی و بەكارهێنانی داهاتی گشتی لە بەرژەوەندی خۆیان لەپۆستەكانیان دوورخراونەتەوە، ئەو چالاكوانانە ئاماژەیان بەوەكردووە كاندیدكردنەوەی ئەو جۆرە كەسانە مەترسی لەسەر سەروەری و شكۆی عیراق دروست دەكات، راشیانگەیاندووە كاندیدكردنی گەندەڵكاران دژی داواكارییە سەرەكییەكانی گەلی عیراقە كە چاكسازی دەوێت و بەهیچ شێوەیەكیش گەڕانەوەی گەندەڵكاران بۆ پۆستە باڵاكان قبوڵ ناكەن .
ئەو چالاكوانە مەدەنیانە داوایانكردووە دوانیوەڕۆی سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان لەگۆڕەپانی تەحریری بەغدا رێكبخرێت.
بابەتی زیاتر