سەدرییەکان بەشداریی دانیشتنەکەی دووشەممەی داهاتوو ناکەن
2022-02-05 12:22     237 جار بینراوە      کۆمێنت
سەدرییەکان بەشداریی دانیشتنی دووشەممەی پەرلەمانی عیراق ناکەن
فراکسیۆنی سەدری لە پەرلەمانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە 5ی کانوونی دووەم، رایگەیاند بەشداریی دانیشتنەکەی دووشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناکات.
حەسەن عەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی سەدری، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عیراقی"واع" گواستییەوە رایگەیاند " بەفەرمانی موقتەدا سەدر سەرکردی رەوتی سەدر، بڕیاردراوە تەواوی وتوێژەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەت، لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان، رابگیرێن".
هاوکات باسی لەوەکرد کە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدری بەشداریی دانیشتنەکەی دووشەمممەی داهاتوو ناکەن کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق.
بابەتی زیاتر