کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و بەشێک لە پەرلەمانتاران لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی دەستیپێکرد

  2022-02-19 12:44      179 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

کۆبوونەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەھای دۆلار دەستیپێکرد، بەڵام وەزیری دارایی ئامادەی کۆبوونەوەکە نییە.
لەسەر داوای حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەھای دۆلار، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و لە ئێستادا لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان  لە کۆبوونەوەدایە.
ھەرچەندە عەلی عەلاوی وەزیری دارایش بانگھێشتکرا بوو، بەڵام ڕەتیکردەوە ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو