گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەشەنگال هەڵدەدرێتەوە
2022-02-22 11:39     464 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ سێشەممە 22-2-2022، گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەگوندی حەردان، لەباكووری قەزای شەنگال هەڵدەدرێتەوە.
ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە ڕووفاتی ژمارەیەكی زۆر لەهاووڵاتیانی ئێزدی گوندی حەردانی تێدایە كە ساڵی 2014 دوای داگیركردنی قەزای شەنگال و گوندەكانی دەوروبەری لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە، كۆمەڵكوژ كراون.
لە 2014 بەهۆی پەلاماری داعش لەقەزای شەنگال، ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی ئێزدی بێسەروشوێن بوون و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە، زیاتر لە 80 گۆڕی بەكۆمەڵیش دۆزراونەتەوەو رووفاتەكانیان دەرهێنران و دوای دڵنیابوونەوە لەناسنامەیان لەگوندەكانی خۆیان لە قەزای شەنگاڵ بەخاكسپێردران.
بابەتی زیاتر