ساڵیادی قۆناغی یەكەمی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی دەكرێتەوە

  2022-02-22 12:55      435 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێشەممە 22-2-2022، لەمۆنۆمێنتی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان، یادی 34 ساڵەی قۆناغی یەكی پڕۆسەی ئەنفال لەسنووری دۆڵی جافایەتی و دەوروبەری كرایەوە.
ئەنفالی یەك (ئەنفالی دۆڵی جافایەتی- 22ی شوبات تاكو 19ی ئاداری 1988، ئەم شاڵاوە بەهێرشكردن بۆ سەر گوندەكانی سەرگەڵو و بەرگەڵوی دۆڵی جافایەتی دەستیپێكردو لەبنگردەوە بۆ لای رۆژهەڵاتی دەریاچەی دوكان و شارۆچكەی دوكان، لەوێشەوە شارۆچكەی ماوەت و چوارتای گرتەوە.
ئامانجی ئەم هێرشە لەناوبردن و وێرانكردنی 25 بۆ 30 گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیركردنی بارەگاكانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو، ئەم هێرشە بەربڵاوە سنووری شارۆچكەكانی (سورداش، دوكان، سەرچنار، قەڵاچوالان، چوارتا)ی گرتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو