دادگای فیدراڵی بڕیارێكی دیكەی سەبارەت بە كورد دەركرد

  2022-02-22 18:06      123 جار بینراوە        کۆمێنت

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێكی دەربارەی نوێنەرایەتیی پێكهاتەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەركرد.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ لە بڕیارێكی نوێدا رایگەیاند، بەمەبەستی كاراكردنی ڕۆڵی نیشتمانی و هێنانەدی یەكسانی و پارێزگاری لە یەكێتیی نیشتمانیی بۆ پێكهاتەكانی ئێزدی، شەبەك و كوردی فەیلی، بڕیاریداوە بەنادەستووریبوونی شێوازی نوێنەرایەتی ئەو پێكهاتانە لە ئەنجومەنی نوێنەران و پێویستیی یەكسانییان لەگەڵ پێكهاتەكانی مەسیحی و سائبی.
ئەو پێكهاتانە كورسی كۆتایان لە پارێزگاكانی (دهۆك، موسڵ و واست) هەیە و دەنگدان پێیان لە چێوەی ئەو پارێزگایانەدا دەبێت.
بەڵام بەپێی بڕیارەكە پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە و دەنگدان بە نوێنەرانی پێكهاتەكان لە سەرتاسەری عێراقەوە بێت هاوشێوەی دەنگدان بە نوێنەرانی مەسیحی و سائبی.
سێشەممەی ڕابردوو 15ی ئەم مانگەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێكی سەبارەت بە نادەستووری بوونی یاسای نەوت و غازی هەرێم و ڕادەستكردنی نەوت و كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی بە ناوەند دەركرد.
دەقی بڕیارەكەی دادگا:

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو