دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لهسهر دوبارهكردنهوهی دهرگای خۆپاڵاوتن بۆ سهرۆك كۆمار دواخست
2022-02-23 13:27     400 جار بینراوە      کۆمێنت
كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عیراق بۆ یەكلاكردنەوەی بڕیار لەبارەی دۆسیەی دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆكاندیكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ 1ی ئاداری داهاتوو دواخست.
ئەمڕۆ 23ی 2ی 2022 دادگای فیدراڵی عیراق بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو تانەیەی دراوە لەسەر نایاسایی بوونی دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراقەوەن، دوای چەند سەعاتێك كۆبوونەوەو گفتوگۆكردن لەبارەی تانەكە بەئامادەبوونی باسم خەشان كە تانەكەی تۆماركردوە، دادگاكە بڕیاریدا كە كۆبوونەوەكەی بۆ رۆژی 1ی ئاداری داهاتوو دوابخات.
بابەتی زیاتر